TED Talks with Kurdish transcript

دان نایتز: چۆن توێژینەوە لەسەر ئەو میکرۆبانە دەکەین کە لە کۆئەندامی هەرستدا دەژین

TEDMED 2017

دان نایتز: چۆن توێژینەوە لەسەر ئەو میکرۆبانە دەکەین کە لە کۆئەندامی هەرستدا دەژین
1,441,842 views

نزیکەی سەد تریلیۆن میکرۆب لەڕیخۆڵەتدا دەژین، کە لە نەخۆشی دەتپارێزن و یارمەتی کرداری هەرس دەدەن و سیستمی بەرگری لەشت ڕێکدەخەن. لەگەڵ ئەوەی لەشمان خۆی لەگەڵ ژیان لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا گونجاندووە، لە دەستدانی هەندێک لە میکرۆبە ئاساییەکانمان دەستی پێکردووە و لەهەمان کاتدا نەخۆشی پەیوەست بە لە دەستدانی هەمەجۆری لە ڕیخۆڵەماندا لە ‌هەڵکشاندایە لە وڵاتە پێگەیشتووەکان. زیندەوەرزان (دان نایتز) هەندێک دۆزینەوەی سەرنجڕاکێش دەربارەی جیاوازی ژینگەی میکرۆب لە خەڵکی ووڵاتە دواکەوتووەکان بەراورد بە ولایەتە یەکگرتووەکان ئاشکرادەکات و کاریگەریان لەسەر تەندروستیمان دەخاتەڕوو. زیاتر دەربارەی جیهانی ئەو میکرۆبانەی لەناو تۆدا دەژین و ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدرێت بەردەست خستنی کەرەستەی بنیادنانەوە و جێگیرکردنەوەیان بزانە.

جه‌یمس بڕیدڵ: خه‌ونی ناخۆشی منداڵان له‌ یوتیوب و كاریگه‌رییە هەنوکەییە خراپەکانی ئینته‌رنێت

TED2018

جه‌یمس بڕیدڵ: خه‌ونی ناخۆشی منداڵان له‌ یوتیوب و كاریگه‌رییە هەنوکەییە خراپەکانی ئینته‌رنێت
5,404,429 views

نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند جه‌یمس بڕیدڵ باس له‌ لایه‌نی خراپ و نه‌رێنی ئینته‌رنێت ده‌كات، لەگەڵ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر منداڵان. كاتێك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نه‌ناسراو ده‌كه‌ونه‌ هاك كردنی مێشكی مناداڵان له‌ڕێگەی دانانی چه‌ند ڤیدیۆیه‌كه‌وه‌. كاتێك له‌ ڤیدیۆیی "هێلكه‌ی سه‌رسامی" و "گۆرانی په‌نجه‌ی خێزانی" به‌ جۆر و شێوه‌ی جیاوازی نه‌رێنی كارێكته‌ری منداڵان دروست ده‌كه‌ن. له‌ ڤیدیۆكانیان و ڕێگه‌ی توندوتیژی به‌كارده‌هێنن، ئه‌و جۆره‌ ڤیدیۆیانه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر مێشكی منداڵان دروسده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری و مه‌ترسی ئیته‌رنێت ده‌رده‌خات. "پێویست ناكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان بیر له‌ ته‌كنه‌لۆجیا بكه‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ وه‌ك ڕێنیشانده‌رێك ته‌كنه‌لۆجیا به‌كاربهێنین له‌ دیاریكردنی كێشه‌كان، پێویسته‌ به‌ته‌واوی بیر له‌ كێشه‌كان بكرێته‌وه‌ و ناو و ناونیشانی بۆ دابنرێت،" جه‌یمس واده‌ڵێ.

عیسام داود: چۆن دەتوانین هاوکاری دەروونی بهێنین بۆ ئاوارەکان

TED2018

عیسام داود: چۆن دەتوانین هاوکاری دەروونی بهێنین بۆ ئاوارەکان
1,402,709 views

ئەم قەیرانە جیهانییەی ئاوارەکان کارەساتێکی تەندروستی دەروونییە، کە وا دەکات ملیۆنەها خەڵک پێویستییان بە پاڵپشتی دەروونی هەبێت بۆ بەرەنگار بوونەوەی خورپە دەروونییەکانی کە بە هۆی ڕاگواستن و ناکۆکییەکانەوە توشیان هاتووە. بۆ ئەوەی زیانەکە پێچەوانە بکرێتەوە، پزیشکی دەروونی منداڵان و هاوڕێی تێد عیسام داود لە کەمپەکان، بەلەمە فریاگوزارەکان و لە کەناراوەکانی یۆنان و دەریای سپی ناوەڕاست کاری کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی ئاوارەکان بدەن (کە چارەکێکیان منداڵن) بۆ لە قاڵب گرتنەوەی ئەزموونەکانیان لە ڕێگای خزمەتگوزاری فریاکەوتنی دەروونی کورت و بەهێز. داود دەڵێت "ئێمە هەموومان شتێکمان لە دەست دێت کە بیکەین بۆ ڕێگری کردن لەم کارەساتە دەروونییە. دەبێت لەوە تێبگەین کە خزمەتگوزاری سەرەتایی تەنها بۆ جەستە پێویست نییە "بەڵکو دەبێت مێشک و رۆحیش بگرێتەوە

پرۆسانتا چاکرابارتی: چوار ملیار ساڵ پەرەسەندن لە شەش خولەکدا

TED2018

پرۆسانتا چاکرابارتی: چوار ملیار ساڵ پەرەسەندن لە شەش خولەکدا
3,529,466 views

ئایا مرۆڤەکان لە مەیموونەکانەوە یان ماسییەکانەوە پەرەیانسەندووە ؟ لەم ئاخاوتنە پڕ زانیارییەدا، ماسیناس و هاوڕێی تێد پرۆسانتا چاکرا بارتی هەندێک بیرۆکەی چەسپیو لە بارەی پەرەسەندن بە درۆ دەخاتەوە. هانمان دەدات بیرمان بێتەوە کە ئێمە بەشێکی بچووکی پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چوار ملیار ساڵین نەک کۆتایی هێڵەکە. "ئێمە ئامانجی پەرەسەندن نین. چاکرا بارتی دەڵێت: بیربکەرەوە کە ئێمە وەک گەڵایەکی ناسکی سەر دارێکی دێرین و گەورەی ژیانین. بە یەکەوە بەستراوینەتەوە بەهۆی لقی نادیارەوە نەک تەنها بە یەکترەوە، بەڵکو بە پێشینە لە ناوچووەکانمان و بنەچە پەرەسەندووەکانمان.

ماكس تيگمارك: چۆن ببينه‌ خاوه‌نى هێز نه‌ك هێز به‌سه‌رماندا زاڵ بێت له‌لايه‌ن زيره‌كى ده‌ستكرده‌وه‌

TED2018

ماكس تيگمارك: چۆن ببينه‌ خاوه‌نى هێز نه‌ك هێز به‌سه‌رماندا زاڵ بێت له‌لايه‌ن زيره‌كى ده‌ستكرده‌وه‌
1,409,007 views

زۆربه‌ى توێژه‌رانى زيره‌كى ده‌ستكرد پێشبينى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زيره‌كى ده‌ستكرد، له‌ چه‌ند ده‌يه‌ى داهاتوودا، پێش زيره‌كى مرۆڤ ده‌كه‌وێ له‌ ئه‌رك و ئيشه‌كاندا. كه‌ ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ ده‌ستكه‌وتنى دواڕۆژێك كه‌ ئێمه‌ ته‌نيا به‌ هۆى ياساكانى فيزياوه‌ تووشى ڕێگرى ده‌بين نه‌ك سنوردارى زيره‌كيمان. فيزيكزان و توێژه‌رى زيره‌كى ده‌ستكرد ماكس تيگمارك. له‌ په‌يمانگاى ماسوچوستس بۆ ته‌كنۆلۆژيا، فرسه‌ته‌ ڕاسته‌قينه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ ئه‌فسانه‌كان جيا ده‌كاته‌وه‌، هه‌نگاوه‌ كۆنكرێتيه‌كان كه‌ پێويسته‌ له‌مڕۆدا بينێين وه‌سف ده‌كات، تا دڵنيا بين له‌وه‌ى كه‌ زيره‌كى ده‌ستكرد له‌ كۆتاييدا ده‌بێته‌ باشترين -له‌جياتى خراپترين -شت كه‌ به‌سه‌ر مرۆڤايتيدا هاتبێت.

ئۆڵگا ئورکوڤا: بەرەنگاربونەوەی هەواڵە ناڕاستەکانی ڕوسیا

TED2018

ئۆڵگا ئورکوڤا: بەرەنگاربونەوەی هەواڵە ناڕاستەکانی ڕوسیا
1,312,757 views

کاتێک ڕاستیەکان هەڵە دەبن، بڕیارەکانیش هەڵە دەبن، سەرنوسەر و هاوەڵی 'تێد ئۆڵگا ئیۆرکۆڤا' ئەمە دەڵێت. بۆ نەهێشتنی هەواڵی ساختە، ئەو و کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس ماڵپەڕی (StopFake.org ) یان ڕاگەیاند بۆ خستنە ڕووی ڕاپۆرتی دروست و گێڕانەوەی متمانە بۆ ڕۆژنامەنوسان، سەرۆکەکانمان و دامەزراوە. شارەزابوون و بەرەنگاربونەوە وەکو دوو ڕێگە کە دڵنیاین هەواڵی هەڵە ناخوێنینەوە (یان بڵاودەکەینەوە) دەخاتە بەرچاو.

هێلین جیڵێت: "تۆ منت دۆزییەوە"

TEDWomen 2017

هێلین جیڵێت: "تۆ منت دۆزییەوە"
445,948 views

ستران بێژ و چەلۆژەن هێلین جیڵێت مۆسیقای کلاسیکی تێکەڵ بە مۆسیقای جاز و ڕۆحی بۆ نمایشکردنی مۆسیقایەکی هەمەڕەنگی تایبەت بەخۆی دەکات. بە توانایەکی بەهێز، لێدانی ئاواێکی خۆش، گۆرانى "تۆ منت دۆزییەوە" پێشکەش دەکات

سوزان ئیمێت: ئەم تاقیکردنەوە سادەیە دەتوانێت یارمەتی منداڵان بدات باشتر ببیستن

TEDGlobal 2017

سوزان ئیمێت: ئەم تاقیکردنەوە سادەیە دەتوانێت یارمەتی منداڵان بدات باشتر ببیستن
1,245,476 views

ئەو منداڵانەی لە گوندەکان دەژین ئەستەمە بتوانن بە ئاسانی سەردانی دکتۆر بکەن. جگە لەوەش گرانبەهای نۆرینگەی شارەزایانی بیستن ، شیکردنەوە ئاڵۆزەکان بۆ دیاریکردنی ئاستی بیستنیان ئەرکێکیترە. بە هۆی هەوکردنی گوێچکەیان بەشێک لە منداڵەکان هەستی بیستنیان لە دەستداوە کە بە چارەسەرکردن لە کاتی خۆیدا دەکرا ڕێگەی لێگیرابا. بۆیە برینسازانی گوێچکە و هاوەڵی تێد سوزان ئیمێت کار دەکات لەگەڵ١٥ کۆمەڵگەی گوندنیشینەکانی ئالاسکا بۆ داهێنانی بەرنامەیەکی سادە و بە نرخێکی کەم بۆ ئەوەی لە ڕیگەی تەلەفۆنەوە بتوانێت پشکنین بۆ ئەو نەخۆشانە بکات کە لە ناوچە دورە دەستەکان دەژین. فێربوونی زیاتر لە بارەی کارەکانی ئەو وچۆن دەتوانرێت گۆڕانکاری بکرێت لە ژیانی ئەو منداڵانەی کە سەکۆیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بیستنیان نییە.

مايکڵ ڕەين: مناڵی کۆچبەر چۆنە

TED Residency

مايکڵ ڕەين: مناڵی کۆچبەر چۆنە
1,161,292 views

مەلکڵ ڕەين لە ئەرکێك دايە بۆ گێڕانەوەی چەرۆکەکانی يەکەم-نەوەی کۆجبەرەکان، کە پەيوەندييەکی بەهێزی هەيە بۆهەەريەك لەو وڵاتانەی کە لێيەوە گەورە بونە ولەگەڵ وڵاتا ڕەسەنەکانيان. لە گفتوگۆيەکدا، ڕونکردنەوەيەکی لەسەر تايبەتمەندی ناڕون و گێڕانەوە سنوردارەکانی کۆچبەرەکان و بڵاوکردنەوەی چرۆکەکانی یەو جيهانەی کە ''.پەيوەندن پێەوە باس دەکات. ڕەين وتی''ئێمە لەناو مانجەلێکی پڕلە کلتوری جياوازداين ''ئەگەر بۆنی شتێکی نوێ يان جياواز بو بۆت، لوتت مەگرە. ڕێگە بۆ بلاوکردنەوەی خۆش بکە''.

مۆرگان و ڤانیسا گاریسۆن: ەبەهێزترین ئافرەت کە تاوەکو ئێستا ناوبانگیتان نەبیستوو

TED2018

مۆرگان و ڤانیسا گاریسۆن: ەبەهێزترین ئافرەت کە تاوەکو ئێستا ناوبانگیتان نەبیستوو
1,806,786 views

هەموو گوێبیستی مارتین لۆسەر کینگ بوونە. بەڵام ئەو ئافرەتە دەناسی کە دکتۆر کینگ پێی دەگوت ئەندازیاری شۆرشی مافەکانی شارستانی: سێپتیما کلارک؟ مامۆستای بەشێک لە لە چالاکوانە بەناوبانگەکانی ئەم سەردەمەیە، وەک: ڕۆزا پارک دیان ناش و هەزارەهای دی. کلارک نەخشە ڕێگەی بۆ چارەسەرکردنی نارحەتییەکان و گۆڕانکاریەکان دانا، تا ئێستاش پەیڕە دەکرێن. ئێستا مۆڕگان و ڤانێسا گێڵ ترێکیان بنیاتناوە. بۆ ئەم جەوڵانەوەیان سروشیان لە کتێبەکەی کلارک بۆ دەست پێ کردن بە شۆڕشەی تەندروستی لە ئەمریکا وەرگرتووە. ملیۆنان ئافرەتیان هانداوە بۆ ڕێرۆشتن بۆ دادپەروەری. ئەم بیرۆکە سەرسوڕهێنەرە بەشێکە لە (The Audacious Project) کە دەستپێشخەریەکی تێد بۆ سروش بەخشین بە سپۆنسەر گۆڕانکاری.

ياسين كاكاندە: لە گفتوگۆی جيهانى کۆچبەراندا چيى بزر دەبێت

TED2018

ياسين كاكاندە: لە گفتوگۆی جيهانى کۆچبەراندا چيى بزر دەبێت
1,098,895 views

لەگفتوگۆی بەردەوام لەسەر کۆچبەران، ئێمە لە هەموو کەس – لە سياسەتمەدارانەوەش دەبيستين كە بەڵێنی كۆنترۆڵى سنوور دەدەن بۆ ئەو هاووڵاتیانەی دەترسن كارەكانيان لەدەست بدەن، لە هەموو کەس دەبیستین جگە لە كۆچبەر خۆيان. بۆچی لێشاوی کۆچبەران بەردەوامە؟ ڕۆژنامەنووس و هاوەڵى تێد ياسين كاكاندە ڕوونی دەكاتەوەکە چى ئەو و زۆرێک لەوانى ديكەی ناچاركرد تا لە نيشتمانەكانيان ڕا بكەن و هاندی گفتوگۆيێكى كراوەتر و تێڕوانينێكى نوێ دەکات. چونكە چيرۆكێکى کاریگەر باس دەکات، ئەو بيرمان دەخاتەوە. ئەو دەڵێت: " هیچ سنوورێک نييە كە بتوانن ئەوەندە ورد بن تا شەپۆلى كۆچ كردن بوەستێنن کە کاریگەریان لەسەر ڕێڕەوی مێژووی مرۆڤایەتیمان هەبووە. "

کلێمانتین واماریا: جەنگ و ئەوەی بەدوایدا دێت

TEDWomen 2017

کلێمانتین واماریا: جەنگ و ئەوەی بەدوایدا دێت
1,057,110 views

کلێمانتین واماری شەش ساڵان بوو کاتێک شەڕی ناوخۆی ڕواندا خۆی و خوشکەکەی ناچارکرد لە ماڵەکەی خۆیان لە کیگالی هەڵبێن، و دایک و باوک و خێزانەکەیان بەجێبێڵن. لەم قسەکردنە هەست جوڵێنەرە تایبەتەیدا، چیرۆکی ئەوە ئەگێڕێتەوە کە چۆن بووە بە پەنابەر، ماوەی شەش ساڵ لە حەوت وڵاتدا لە کەمپی پەنابەراندا ژیاوە -- و چۆن هەوڵیداوە لەوە تێبگات کە بەدوایا هاتووە.

نیخات داد: ژنانی پاکستان چۆن ئینتەرنێتیان وەرگرتەوە

TEDGlobal 2017

نیخات داد: ژنانی پاکستان چۆن ئینتەرنێتیان وەرگرتەوە
1,184,008 views

بەژداربووی تێد 'نیخات داد' لێکۆڵینەوە لە هەراسانکردنی ئینتەرنیت دەکات. بەتایبەتی وەک پەیوەندییەکانی بە کلتورەکانی وڵاتەکەیەوە وەک گوندە بچووکەکەی لە پاکستان. چیرۆکی دامەزراندنی هێڵی یارمەتی هەراسانکرنی ئینتەرنێت دەگێڕێتەوە. پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ئەو ژنانەی مەترسی جدییەکان لەسەرە لە ڕێی دەبیتەوە. دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت، دەستگەیشتنە بە زانیاری، زانیاریش ئازادییە؛ دەڵێت" کاتێک بۆ مافە دیجیتاڵییەکانی ژنان دەجەنگم، بۆ یەکسانی دەجەنگم."

مێننات ئیل غالید: چۆن کەڕووەکان ڕووەکەکان دەناسنەوە و داگیری دەکەن.

TEDGlobal 2017

مێننات ئیل غالید: چۆن کەڕووەکان ڕووەکەکان دەناسنەوە و داگیری دەکەن.
1,145,074 views

ساڵانە جیهان خواردنی پێویست کە دەتوانێ بەشی نیو ملیار خەڵک بکات لە دەستدەدات. ئەم لەدەست دانەش بە هۆی کەڕوو هەڵهێنان و نەخۆشی تایبەتە بە بەڕووەکان. کەڕووناسان لەگەڵ هاوەڵی تێد مێنات ئیل غالید لە ڕێگەی زانستی نوێوە تێگەیشتن لە نیشانە، گەردی کیمیایی، کەڕوهەڵهێنان، هێرشی سەر ڕوەکەکان، لە ناوبردنیان، کارلێکردنیان وپاراستنی داناوێڵەکان دەدەن.

جین یانگ: شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە

TEDxManhattanBeach

جین یانگ: شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە
1,416,188 views

پێویستە کتێبەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان لە جانتای ئامرازەکانی هەموو مامۆستاکاندا بێت، وەک وانەبژێر و بەرهەمهێنەری کارتۆنی جین لوین یانگ ئاماژەی پێدەکات. بە باسکردنی بەسەرهاتە پەیوەندیدارەکان لە ژیانی خۆیدا، یانگ باسی مێژووی کۆمیک دەکات لە بواری پەروەردەی ئەمریکادا و چەند تێڕوانینێکی چاوەڕوان نەکراو دەخاتە ڕوو لەسەر تواناکانی کۆمیک بۆ یارمەتیدانی فێربوونی منداڵان.

مالیکا ویتلێی: چۆن هونەر یارمەتی بێ لانەکان دەدات و دروستیان دەکاتەوە.

TED Residency

مالیکا ویتلێی: چۆن هونەر یارمەتی بێ لانەکان دەدات و دروستیان دەکاتەوە.
1,020,146 views

مالیکا ویتلێی دامەزرێنەری چۆپئارتە، ڕێکخراوێکە بۆ گەنجە بێ ماڵەکان و جەختکردنەوە لەسەر ئامۆژگاری کردنیان، پێدانی شکۆداری و هەل لە ڕێگای هونەرەوە لە ئەستۆ گرتووە. لەم ئاخاوتنە، قسە لەسەر خۆی دەکات، چیرۆکی بێ ماڵی خۆی دەگێڕێتەوە و خۆی لە هونەردا دۆزیوەتەوە. موژدەی دەرچەیەکی نوێی بۆ هەموو ئەوانەی کە پەراوێز خراون لە کۆمەڵگەدا پێیە.

ندیدی نوینێڵی: ڕۆڵی باوەڕ و ئیمان لە ئەفریقای سەردەم

TEDGlobal 2017

ندیدی نوینێڵی: ڕۆڵی باوەڕ و ئیمان لە ئەفریقای سەردەم
918,858 views

ندیدی نوینێڵ، ئامۆژگاری هاوڵاتییە ئەفریقیە باوەڕدار و بێباوەڕەکان دەکات. پەیامەکانی خوا بۆ کاری چاکە بەکاربهێنن. بۆ بێباوەرەکانیش ئامۆژگاریان دەکات لەگەڵ ڕێکخراوە ئاینیەکان کاربکەن بۆ چارەسەر کردنی گرفتی خوێندن و تەندروستی. ئەگەر جیاوازیە ئاینیەکانمان وەلا بنێنین زۆر شت بەدەست دێنین.

ئادۆنگ جەیس: چۆن هونەرم بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستی هەڵە تێگەیشتن بەکارهێنا

TEDGlobal 2017

ئادۆنگ جەیس: چۆن هونەرم بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستی هەڵە تێگەیشتن بەکارهێنا
1,006,269 views

دەرهێنەرو شانۆنووس ئەدۆنگ جەیس جۆرە هونەرێک بەرهەمدەهێنێت، کە هاندەرە بۆ دروستکردنی سەکۆیەک بۆ گفتووگۆکردن سەبارەت بە بابەتی جیاوازی وەک تاوانی شەڕ و کەسانی ئارەزووی سێکسی ئاڵۆز. لەم ئاخاوتنە خێرایە و کاریگەرەدا، هاوەڵێ تێد، ئەدۆنگ باسی کارە هونەریەکانی دەکات و ئاماژە بە شانۆی "دەنگە خامۆشەکان” دەدات کە باسی شەڕی نەگریسی باکوری ئۆگەندە دەکات. لەو شەڕەدا قوربانیانی شەڕی باکوری ئۆگەندایە دژی جۆسێف کۆنی و پۆلێک لە خەڵکی یاخی بوی سیاسی، ئاینی و پێشەوا کلتورییەکان کۆدەکاتەوە. "گوێگرتن لە یەکتر نەک تەنها ڕاستەوخۆ کێشەکان چارە دەکات بەڵکو دەرفەتێکت دەداتێت بۆ دۆینەوەی ڕێگەیەک بۆکارکردن بەیەکەوە بۆچارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان خۆش دەکات."

ئاڵڤین ئاربی: چۆن ئیلهام بە منداڵەکانمان ببەخشین ببن بە خوێنەرێکی هەمیشەیی

TED Residency

ئاڵڤین ئاربی: چۆن ئیلهام بە منداڵەکانمان ببەخشین ببن بە خوێنەرێکی هەمیشەیی
1,312,731 views

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەارەتی پەروەردەی ئەمریکا لە سەدا هەشتا و پینجی فێرخواە ڕەش پێستەکانی ڕەگەی نێر لە خوێندنەوە باش نین. چ جۆرە ئەمونێکی خوێندنەوەمان پێویستە بۆ ئەوەی کەلتوری خوێندنەوە لە لایەن فێرخواان خۆشەویست بکەین؟ ئاڵڤین ئارابی، ماۆستا و نووسەر، لەم ڤیدیۆیەدا بەربەستەکانی بەردەم خویندنەوەی فێرخواە ڕەش پێستەکان چین. و پێمان دەڵێت چی پێویستە بۆ ئەوەی هانی فێرخواەکان بکرێت بۆ ئەوەی ببنە خوێنەر.

ماڕس بامووسی جۆزێف: چ لە تۆپی پێ فێری سەربەخۆیمان دەکات

TEDGlobal 2017

ماڕس بامووسی جۆزێف: چ لە تۆپی پێ فێری سەربەخۆیمان دەکات
1,005,797 views

"تۆپی پێ تاکە شتە لەم هەسارەیە هەموو ڕازین بەیەکەوە ئەنجامی بدەن،"وتەی بەرهەمهێنەری شانۆ وهاوەڵی تێد ماڕس بامووسی جۆزێف. لەڕێی کارەکانی و خواستی دەستپێشخەری "هەوڵدان و سەرکەوتن،" داجۆزێف مۆسیقا، سەما و تۆپی پێ دابەش دەکات بۆ ڕێگە پێدانی گونجاو، پێک بەستنێکی خۆش لەنێوان هونەرو وەرزش. زیاتر فێرببە دەربەرەی چۆنیەی بەکارهێنانی یاریەکی جوان بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگە و کێشە سەرەکیەکان کە دوچاری کۆچبەران دەبێتەوە.

دیانا ڤان بورێن: جیهانێک بێ بەندیخانە لەچی دەچێت

TEDWomen 2017

دیانا ڤان بورێن: جیهانێک بێ بەندیخانە لەچی دەچێت
1,065,833 views

دیانا ڤان بورێن دیزاینی ناوەندەکانی دادپەروەری بنیاتنەرەوە دەکات، لەجیاتی نزیکبوونەوە ڕەقەکەی سیستمی وڵاتەکان کە تیشکیان خستووەتە سەر گرتنی بەکۆمەڵ، وا سەیری تاوان دەکات کە شکاندنی پەیوەندییەکان و دادپەروەری بێت و هەموو بەشداربووەکان تیایدا کۆبنەوە بۆ چاکردنەوە. بە یارمەتی و بیرۆکەی ژن و پیاوە گیراوەکان، ڤان بورێن هەندێک شوێنی گرنگ و سەلامەت درووست دەکات بۆ گفتوگۆکردن و ئاشتەواییکردن؛ دامەزراندن و ڕاهێنان لەسەر کار؛ و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەوەی هەمووان بەدوور بگرێت لە چوونە زیندان. " جیهانێک بێنەرە بەرچاوت بێ بەندیخانە،" وەک ڤان بورین دەڵێت. و هەروەها " ئێوەش بەشدار بن لەگەڵم لە درووستکردنی ئەو شتانەی دەتوانین لەجیاتی ئەوە بنیاتی بنێین.

جەیسن شین: گەڕان بەدووای کاردا، توانای خۆت دەربخە نەک ئەزموون

TED Residency

جەیسن شین: گەڕان بەدووای کاردا، توانای خۆت دەربخە نەک ئەزموون
3,768,300 views

بەشێکی کەممان کارێک دەکەین کە لە ئەزموونی ڕابردوو یان پسپۆڕییەتی زانکۆمان نزیک بێت. جەیسن شین زیندەزانی خوێندووە، بەڵام دواتر بووە بە بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان. بە خێرایی باسێکی چڕوپڕمان سەبارەت توانا شاراوەکانی مرۆڤ بۆ دەکات. شین هەندێ بیرۆکەی نوێی دەخاتە بەر باس بۆ کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن. چۆن دەتوانن چالاک بن. بۆچی فەرمانبەرەکان دەبێت بۆ کەسێک بگەڕێن کە توانایەکی زۆری هەیە نەک بڕوانامەی زۆر.

ڕۆبەرت هاکیزا: پەنابەران پێویستیان بە بوار پێدانە، نەک خێر

TEDGlobal 2017

ڕۆبەرت هاکیزا: پەنابەران پێویستیان بە بوار پێدانە، نەک خێر
913,682 views

کەمپی کاتی و ناوچە پشتگوێ خراوەکان، ئەو شوێنانەن کە پەنابەرەکانی تێیدا دەژین. بەڵام لە ڕاستیدا، نزیکەی ٦٠ لە سەدی پەنابەرەکانی سەرانسەری جیهاندا لە ناوچەی شارنشینەکان دەژین. هاوەڵی تێد، ڕۆبەرت هاکیزا ئێمە بە خەمی ژیانی ئاوارە شارنشینەکان ئاشنا دەکات. کورتەیەک سەبارەت بە ڕێکخراوەکەیان، وەک ڕێکخراوەکەی خۆی، هەموو ئەو شارەزاییانەی ئەوان پێویستیانە بۆیان دابین دەکات و لە کۆتایی دەتوانن لە بۆ دابین کردنی بژێویان پشت بە خۆیان ببەستن.

وێندى سوزوكى: سوودە مێشک گۆڕەکانی وەرزشکردن

TEDWomen 2017

وێندى سوزوكى: سوودە مێشک گۆڕەکانی وەرزشکردن
8,225,245 views

ئه‌و شته‌ چييه‌ كه‌ ده‌توانى له‌مڕۆدا بيكه‌يت كه‌ گۆڕانكارى ڕيشه‌يى له‌ مێشكتدا ده‌كات؟ ڕاهێنان! وێندى سوزوكى زاناى ده‌مارزانى وا ده‌ڵێت. هانى خۆت بده‌ بۆ چوون بۆ هۆڵى وه‌رزش وه‌ك سوزوكى باسى ئه‌و زانسته‌ ده‌كات كه‌ چۆن مه‌شق و ڕاهێنان ميزاج و ياده‌وه‌ريى به‌هێز ده‌كات-- هه‌روه‌ها مێشكت له‌ دژى نه‌خۆشييه‌ ده‌مارييه‌ بۆماوه‌يه‌كان وه‌ك ئه‌لزه‌هايمه‌ر ده‌پارێزێت

تانیا مێنۆن: نهێنییەکەی دەرفەتە مەزنەکان؟ ئەو کەسەی هێشتا چاوت پێی نەکەوتووە

TEDxOhioStateUniversity

تانیا مێنۆن: نهێنییەکەی دەرفەتە مەزنەکان؟ ئەو کەسەی هێشتا چاوت پێی نەکەوتووە
1,913,723 views

زۆرجار دەبینین گیرمان خواردووە لە بازنەیەکی کۆمەڵایەتی تەسکدا لەگەڵ کەسی دووبارەدا. چۆن خووەکان ژیانمان تەنگ دەکەنەوە، و چۆن بیانشکێنین؟ دەروون ناسی ڕێکخراوەیی تانیا مێنۆن بیر لەوە دەکاتەوە چۆن بتوانین خۆویستانە تر بین بۆ فراوانکردنی جیهانە کۆمەڵایەتییەکەمان -- و چۆن دەبێتە هۆی بیرۆکە و دەرفەتی نوێ.

نینا دۆڵڤیک برۆنچمان، ئیلین ستۆکین داهڵ: درۆی پاکیزەیی

TEDxOslo

نینا دۆڵڤیک برۆنچمان، ئیلین ستۆکین داهڵ: درۆی پاکیزەیی
1,546,342 views

هێشتا پەردەی کچێنی بەشێکی لەشی مێینەیە کە زۆرترین هەڵەتێگەشتن هەیە بۆی. نینا دۆڵڤیک برۆنچمان، ئیلین ستۆکین داهڵ باسی کارەکانی خۆیان دەکەن لە بەهێزکردنی گەنجاندا لە ڕێگەی ڕۆشنبیری باشتری سێکسکردن، و شیکردنەوەی بیروباوەڕە بە برەو (و زیانبەخشەکان)ی پێمان وتراوە لە سەر پاکیزەیی مێینە و پەردەی کچێنی.

کلیۆ وەید: کێ دەیەوێت جیهان بگۆڕێت؟ ئەوەندە ئازا بە کە گرنگی بدەیت

TEDWomen 2017

کلیۆ وەید: کێ دەیەوێت جیهان بگۆڕێت؟ ئەوەندە ئازا بە کە گرنگی بدەیت
2,996,725 views

هونەرمەند و کلیۆ وەید هۆزانێکمان سەبارەت بە هاندانی خۆشەویستی و یەکتر قبوڵکردن لە کاتێکدا کە ئەم دوو شتە لە کەمیدان بۆ باس دەکات. هۆزانەکە لە کۆمەڵێک چیرۆکی خەڵکی جیاواز لە تەمەنی سەرەتاییان و کۆتاییان پێکدێت. باسی هەندی ڕاستیمان سەبارەت بە گەشەکردن و کاریگەریەکانی ژیانێک کە بە سەرفرازی بەرێکرابێت. پێمان دەڵێت لەگەڵ خۆت باش بە، کەسێکی باشتر بە و مەترسە لە ووتنی ووشەی بەڵێ.

میندی شاییەر: چۆن پۆشاکی دەستکاری کراو، هێز بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدات

TED@Tommy

میندی شاییەر: چۆن پۆشاکی دەستکاری کراو، هێز بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدات
992,756 views

ئایا تیشێرتێک یان دوو کابۆت هەیە کە هەمیشە هەستی متمانە بەخۆبونت زیاد بکەن؟ وات لێبکەن بەو شێوەیە دەرکەویت کە خۆت دەتەوێت؟ ئەم هەستە هۆکارێکی دەروونییە و پۆشاک دەتوانێت کاریگەری لە سەر هەستت دابنێت، تەندروستیت باش بکات و هەستی متمانە بەخۆبونت باشتر بکات. میندی شایەر، کاریگەری کوڕە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکەی لەسەرە و منداڵەکەی بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە ناتوانێت بە ئاسانی پۆشاک بپۆشێت، قۆپچە و زنجیر ئازاری دەدات. لەم ئاخاوتنە گوێبیستی کارێکی سەرسوڕهێنەر دەبن کە چۆن پۆشاکی گۆڕاو کاریگەری گەورە دروست دەکات.