TED Talks with Kurdish transcript

ستیفان هاریس: هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نیه‌ له‌ باندستاند

TEDSalon NY2011

ستیفان هاریس: هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نیه‌ له‌ باندستاند
769,694 views

چ شتێێك هه‌ڵه‌یه‌؟ به‌ قسه‌كردن له‌سه‌رچه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گروپێكی چوار كه‌سی مۆسیقای جاز، ستیفان ده‌مانباته‌ سه‌ر چه‌ند ڕاستیه‌كی كاریگه‌ر: زۆر ڕه‌فتار هه‌ن كه‌ وه‌ك هه‌ڵه‌ لێك ده‌درێنه‌وه‌ ته‌نها به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی نه‌شیاوی ئێمه‌ .بۆ ئه‌م شتانه‌

ئانی مۆرفی پاوڵ: چی فێردەبین پێش ئەوەی لە دایک ببین

TEDGlobal 2011

ئانی مۆرفی پاوڵ: چی فێردەبین پێش ئەوەی لە دایک ببین
2,517,731 views

پرسیارێکی کورت: کەی فێربوون دەست پێدەکات؟ وەڵام: پێش لە دایک بوون(لە سکی دایکدا) . نوسەری زانستی ئانی مێرفی پاوڵ لە ڕێگەی توێژینەوەکانی لەو شتانە دەدوێت کە لە سکی دایکدا فێردەبین . لە تۆن و ئاوازی زمانەوە تاوەکو چێژەکانی خۆراک.

ئەیمی پوردی: ژیان لەودیو سنوورەکان

TEDxOrangeCoast

ئەیمی پوردی: ژیان لەودیو سنوورەکان
2,027,535 views

ئەوکاتەی ١٩ ساڵ بوو، ئەیمی پوردی هەردوو قاچی لەخوار ئەژنۆیە لەدەستدا. ئێستاش ... یاریزانێکی پیشەگەری خلیسکێنەی سەر بەفرە (ڕکابەرێکی سەرسەختیشە لە بەرنامەی "سەماکردن لەگڵ ئەستێرەکان".)لەم تەوەرە بەهێزەیدا، نیشانمان ئەیات چۆن ئیلهام دەر بکەین لە بەربەستەکانی ژیانەوە.

لیۆ شوارتزبێرگ: سروشت، جوانی، سوپاسگوزاری

TEDxSF

لیۆ شوارتزبێرگ: سروشت، جوانی، سوپاسگوزاری
4,198,109 views

جوانی سروشت بە ئاسانی فەرامۆش دەکرێت بەڵام لە ئاوێزەکانی لیۆ شوارتزبێرگەوە نا. وێنە جوانەکانی کە سەر بە ماوەی جیاوازە لەگەڵ وشە مانادارەکانی دەیڤد ستێندڵ راست کە کەسایەتییەکی ئایینیە دەبنە هۆی سوپاسگوزاری بۆ هەموو ڕۆژێک کە ئێمە تیایدا دەژین.

ئالان جۆنس: نەخشەی مێشک

TEDGlobal 2011

ئالان جۆنس: نەخشەی مێشک
1,269,611 views

چۆن بۆمان دەربکەوێت و تێبگەین لەوەی کە مێشک چۆن کار دەکات؟ هەمان شتە لە تێگەیشتنمان لە نەخشەی شارێک: لە ڕێگەی دروست کردنی نەخشەکەیەوە، لەم گفتوگۆ سەرسوڕهێنەرەدا ئالان جۆنس پیشانمان دەدات کام جینە لە کام شوێنەدا هەیە نەخشە دەکرێت وە چۆن هەموویان بەیەکەوە دەبەسترێن.

بەنکەر رۆی: فێربوون لە بزوتنەوەیەکی پێ پەتییەوە

TEDGlobal 2011

بەنکەر رۆی: فێربوون لە بزوتنەوەیەکی پێ پەتییەوە
4,300,944 views

لە راجستانی هیندستان، خوێندنگەیەکی دەگمەن هەیە کە ژن و پیاوی لادێی - کە زۆربەیان نەخوێندەوارن - فێری ئەوە دەکات ببنە ئەندازیاری وزەی خۆر و سنعەتکار و دانساز و دکتۆری گوندەکەی خۆیان. خوێندنگەکە پێی دەوترێ کۆلێجی بێر فوت - کۆلێجی پێپەتی - و بەنکەر رۆی دامەزرێنەری کۆلێجەکە باسی چۆنێتی کارکردنەکەی دەکات.

پامێلا مییەر: چۆن درۆزنێک بناسیتەوە

TEDGlobal 2011

پامێلا مییەر: چۆن درۆزنێک بناسیتەوە
28,415,176 views

لە هەر رۆژێکدا لە ١٠ بۆ ٢٠٠ جار درۆمان لەگەڵ دەکرێت، و سەرەداوەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو درۆیانە دەکرێت کەم بن. پامێلا مییەر، نوسەری "دۆزینەوەی درۆ،" هەڵسوکەوتەکان و خاڵە یەکلاکەرەوەکان نیشان دەدات کە کەسە ڕاهێنانپێکراوەکان بەکاری دەهێنن بۆ ناسینەوەی هەڵخەڵەتاندن -- و دەڵێت کە ڕاستگۆیی بەهایەکە شایەنی پاراستنە.

گراهام هیڵ: شتومەکی کەمتر، دڵخۆشیی زیاتر

TED2011

گراهام هیڵ: شتومەکی کەمتر، دڵخۆشیی زیاتر
4,988,747 views

نوسەر و نەخشەساز، گراهام هیڵ دەپرسێت: ئایا بونی شتومەکی کەمتر لە شوێنێکی بچوکتردا بەرەو دڵخۆشی دەمانبات. باسی داگیرکردنی بۆشایی کەمتردەکات و سێ یاسا دەخاتە رو بۆ دەستکاریکردنی ژیانت.

ئەبراهام ڤێرجیس: دەستی پزیشک

TEDGlobal 2011

ئەبراهام ڤێرجیس: دەستی پزیشک
1,719,216 views

پزیشکی مۆدێرن لە مەترسیدایە کە ماددەیەکی گرنگی بەهێزی کۆن لەدەست بدات ، پزیشک و نوسەر ئەبراهام ێرجیس باسی ئەم سەردەمە سەیرە دەکات کە نەخۆش تەنها داتایە، و داوای گەڕاندنەوەی پشکنینی کۆن دەکات.

مارک پەیجڵ: چۆن زمان گوازرایەوە بۆ مرۆڤایەتی

TEDGlobal 2011

مارک پەیجڵ: چۆن زمان گوازرایەوە بۆ مرۆڤایەتی
1,708,914 views

زانای بایۆلۆجی مارک پەیجل تیۆرییەکی سەرنجڕاکێش دەخاتە ڕوو سەبارەت بەوەی بۆچی مرۆڤەکان ئەم سیستەمە ئاڵۆزەی زمانیان دروست کردووە. پێشنیاری ئەوە دەکات کە زمان بەشێکە لە ' تەکنەلۆژیای کۆمەڵگا' کە ڕێگەی بە هۆزە سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی داوە ڕێگەیەکی بەهێز بەدەست بهێنن کە کاری کۆمەڵە.

جولیان ترێژەر: پێنج ڕێگە بۆ ئەوەی باشتر گوێ بگرین

TEDGlobal 2011

جولیان ترێژەر: پێنج ڕێگە بۆ ئەوەی باشتر گوێ بگرین
8,060,876 views

لە جیهانی پر ژاوەژاوی ئەمرۆدا، پسپۆری دەنگ ژولیان ترێژەر دەڵێت، ئێمە هەستی بیستنمان لە دەست دەدەین. لەم ڤیدیۆ کورت و نایابەدا ترێژەر ٥ ڕێگەمان پێشان دەدات بۆ ئەوەی بتوانین باشتر گوێبگرین و بە هۆشیاریەوە ببیستین.

جۆسێتی شێران: کۆتاییهێنان بە برسییەتی لە ئێستادا

TEDGlobal 2011

جۆسێتی شێران: کۆتاییهێنان بە برسییەتی لە ئێستادا
949,398 views

جۆسێتی شێران، بەرپرسی 'پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی' یوئێنە، باسی ئەوە دەکات کە بۆچی لە کاتێکدا خۆراک بەشی هەموو دونیا هەیە، بەڵام هێشتا خەڵک برسین و لە برساندا دەمرن، هێشتا خۆراک وەک چەکی جەنگ بەکاردێنن. لە دیدی ئەوەوە، "خۆراک بابەتێکە بە تاکەکەس چارەسەر ناکڕیت، دەبێت هەموو پێکەوە ڕوبەڕوی ببینەوە."

پۆل بلووم: سەرجاوەکانی دڵخۆشی

TEDGlobal 2011

پۆل بلووم: سەرجاوەکانی دڵخۆشی
2,137,903 views

بۆچی ئێمە وێنەی ئەسڵیمان بەلاوە جوانترە وەک لە ساختە؟ دەرونناس پۆڵ بلووم دەڵێت کە مرۆڤەکان زیاتر ڕوکارین-- لەبەر ئەوەی مێژووی کەرەستەکان دەگۆڕدرێت بە گوێرەی جۆرییەتی بەکارهێنانیان، ئەمە تەنها بابەتێکی خەیاڵی نی یە بەڵکو باسکردنێکی قوڵی خاسییەتەکانی دڵخۆشی و ئازارە

مات کەتس: شتێکی نوێ تاقی بکەرەوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ

TED2011

مات کەتس: شتێکی نوێ تاقی بکەرەوە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ
12,215,040 views

شتێک هەیە کە هەمیشە ویستبێتت بیکەیت بەڵام، نەتکردبێ؟ .مات کەتس پێشنیار دەکات: بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ تاقی بکەرەوە ئەم ووتە کورتە ڕێگەیەکی نوێت دەخاتە بەردەست بۆ ئەوەی بیر لە ڕێکخستن و بەدەست هێنانی ئامانجەکانت بکەیت.

مایا بیەسیەر: چەلۆ و چەند دەنگێکی جیاواز

TED2011

مایا بیەسیەر: چەلۆ و چەند دەنگێکی جیاواز
991,353 views

ژەنیاری چەلۆ، مایا بیەسیەر، هەشت پارچە مۆسیقای مۆدێرن و حەوت پارچە مۆسیقایی خۆی دەژێنێت. بەبێ وەستان دەچێتە سەر ژەنینی چەند پارچە مۆسیقایەکی ناخهەژێن بە سود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا ڕێگە بێ کۆتا بۆ گواستنەوەی دەنگ دەگرێتە بەر. مۆسیقای ستیڤ ریەخت، بیل مۆریسەن و دیڤد لانگ دەژەنێت.

جەی دی سکاڕم: شکاندنی بێدەنگی بۆ ڕزگاربووان لە هەوڵی خۆکوژی

TEDActive 2011

جەی دی سکاڕم: شکاندنی بێدەنگی بۆ ڕزگاربووان لە هەوڵی خۆکوژی
1,900,451 views

سەرەڕای باش دەرکەوتنی ژیانمان لە دەرەوە، قەتیسبونی ناوەکی دەتوانرێت ببێتە جیهانێک لە ئازارکێشانی لەسەرخۆ، کەوا لە کەسێک دەکات بڕیاری کۆتایهێنان بە ژیانی بدات. لە کۆنفرانسی (تێد یو)، جی دی سکارم داوامان لێدەکات بۆ شکاندنی ئەو بێدەنگییەی دەوری خۆکوشتن و هەوڵدان بۆی هەیە، هەوەها دروستکردنی سەرچاوە پێویستەکان بۆ ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە ژیان دوای هەڵاتن لە مردن. سەرچاوەکان http://t.co/wsNrY9C

بروس ئەیلوارد: چۆن نەخۆشی شەلەلی منداڵان بۆ هەمیشە بوەستێنین

TED2011

بروس ئەیلوارد: چۆن نەخۆشی شەلەلی منداڵان بۆ هەمیشە بوەستێنین
640,958 views

شەلەل وا بە تەواوەتی بنەبڕ دەکرێت، بەڵام هەر وەک بروس ئەیلوارد دەڵێت: بوونی نەخۆشییەکی ئاوها ترسناک شتێکی باش نی یە. ئەیلوارد باس لەو پلانە دەکات بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو جادووە پزیشکیەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا شەلەلی بنەبڕ کردووە، --وە بەم شێوەیەش ئە نەخۆشییە لە سەرانسەری جیهاندا لەناو ببرێت

تیرى مور : چۆن قه‌یتانى پێلاوه‌كانت توند ئه‌كه‌ى

TED2005

تیرى مور : چۆن قه‌یتانى پێلاوه‌كانت توند ئه‌كه‌ى
7,612,252 views

تیرى مور بۆى ده‌ركه‌وت كه‌ وا قه‌یتانى پێلاوه‌كانى به‌ هه‌ڵه‌ به‌ستاوه‌ به‌ درێژایى ژیانى. به‌ هاندانى تێد رێگایه‌كى باشتر به‌ خه‌ڵك نیشان دا. ئاگادارییه‌كى مێژوویى: ئه‌و مێزگه‌رده‌ یه‌كه‌م 3- خوله‌ك مێزگه‌ردبوو له‌ مێژووى تێد له‌ ساڵى 2005

رۆن گوتمان: هێزە شاراوەکەی زەردەخەنە

TED2011

رۆن گوتمان: هێزە شاراوەکەی زەردەخەنە
5,652,656 views

رۆن گوتمان باسی چەند لێکۆڵینەوەیەک دەکات سەبارت بە زەردەخەنە و چەند ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر دەخاتە رو. ئایا دەزانیت کە زەردەخەنەکەت دەتوانێ پێشبینی بکات چەند ساڵ دەژیت؟ یاخود زەردەخەنەیەکی ئاسایی دەتوانێت کاریگەری پێوراوی هەبێت لەسەر تەندروستی گشتیت؟خۆت بۆ گرژکردنی چەند ماسولکەیەکی روخسارت ئامادە بکە لە کاتێکدا کە زیاتر بەم هەڵسوکەوتە گوێزراوەیە ئاشنا دەبیت.

ریک ئیلیاس: ٣ شت فێربووم کاتێک فڕۆکەکم کەوتە خوارەوە

TED2011

ریک ئیلیاس: ٣ شت فێربووم کاتێک فڕۆکەکم کەوتە خوارەوە
7,721,543 views

ریک ئیلیاس لە ڕیزی پێشەوەی گەشتی ئاسمانی ١٥٤٩ دانیشبوو، ئەوەی لە ڕوباری هەدسن نیشتەوە لە نیویۆرک لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ . چی بە مێشکیدا دەهات کاتی کەوتنە خوارەوەکە؟ لە تێد بۆ یەکەم جار بە ئاشکرا چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە.

دەیڤ مێسڵن: دژە ژەهری بێدەربەستی

TEDxToronto 2010

دەیڤ مێسڵن: دژە ژەهری بێدەربەستی
1,853,644 views

سیاسەتی ناوخۆیی - قوتابخانەکان، شوێنەکان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکان - روبەڕومان دەبنەوە. کەواتە بۆچی زۆربەمان بە شێوەیەکی راستەقینە بەشدارییان تێدا ناکەین؟ ئایا ئەمە بێدەربەستییە؟ دەیڤ مێسلن دەڵێت نەخێر. ئەو ٧ رێگر دەستنیشان دەکات کە رێگریمان لێ دەکەن بەشداری بکەین لە کۆمەڵگاکەماندا، تەنانەت ئەو کاتەش کە بەڕاستی بایەخ دەدەین.

دەیڤد کریستیان: مێژووی جیهانەکەمان لە ١٨ خولەکدا

TED2011

دەیڤد کریستیان: مێژووی جیهانەکەمان لە ١٨ خولەکدا
10,836,002 views

بە ڕوونکردنەوەیەکی وێنەیی بێهاوتا، دەیڤد کریستیان مێژووی تەواوەتی گەردوون دەگێڕێتەوە، لە تەقینەوە گەورەکەوە بۆ درووستبوونی ئینتەرنێت، لە ١٨ خولەکدا. ئەمە "مێژووی گەورەیە": تێڕوانینێکی ڕووناکبیرانە لە گۆشەیەکی فراوانەوە بۆ ژیان و مرۆڤایەتی، لە ماوە کورتەکەی خۆماندا لە تەمەنی گەردووندا.

ستانلی مک کریستاڵ: گوێگرتن، فێربوون.... پاشان ڕابەری کردن

TED2011

ستانلی مک کریستاڵ: گوێگرتن، فێربوون.... پاشان ڕابەری کردن
3,015,268 views

جەنەراڵێکی چوار ئەستێرە، باس لەو شتانە دەکات کە فێری بووە لەبارەی بەڕێوەبردن لەو کاتەی کە لە سوپادا بووە، چۆن دەتوانیت کە هەستی ئامانجی هاوبەش لە نیوان کۆمەڵە خەڵکیکدا درووست بکەیت کە لە تەمەن و توانادا جیاوازن؟ بە گوێگرتن و فێربوون...وەباسکردنی ئەگەرەکان شکست

سارا کەی: ئەگەر من منداڵێکی کچم هەبوایە

TED2011

سارا کەی: ئەگەر من منداڵێکی کچم هەبوایە
14,428,001 views

ئەگەر کچێکم هەبوایە لەبری 'دایکە' بە 'خاڵی بی 'بانگی دەکردم. بەم شێوەیە سارا کەی شاعیر دەستی کرد بە قسەکانی کە گوێگرانی سەرسام کرد و بە چەپڵە لێدانێکی زۆر وەڵامیان دایەوە لە تێد ٢٠١١ . چیرۆکی گەورەبوونی خۆی باس دەکات لە هەرزەکارێکی چاو گەورەوە کە نقوم بووە لە شیعردا لە یانەی باوەری نیویۆرک بۆ شیعر بۆ مامۆستایەک کە منداڵان کۆدەکاتەوە لەگەڵ هێزی دەڕبڕینی ناخی خۆیان لە ڕێگەی پڕۆژەی ڤی.ئۆ.ئای.سی.ئی . وە دوو نمایشی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات لە بارەی 'بی' و 'هیرۆشیما'

سەلمان خان : با ڤیدیۆ بەکار بهێنین بۆ دووبارە داهێنانەوەی پەروەردە

TED2011

سەلمان خان : با ڤیدیۆ بەکار بهێنین بۆ دووبارە داهێنانەوەی پەروەردە
5,578,134 views

سەلمان خان باس لەوە دەکات کە چۆن و بۆچی ماڵپەڕی " خان ئەکادیمی" درووست کردووە کە ماڵپەڕێکی پڕ لە ڤیدیٶی فێرکاری یەک لە دوای یەکە لە بواری بیرکاری و زانستەکانی تردا، باس لە بەهێزی ناوەڕۆکی ئەو ڤیدیۆیانە دەکات و داوا لە مامۆستایان دەکات کە لەو شیوازە باوەی وانە وتنەوەیە لا بدەن-- وانەی ڤیدیۆیی بدەنە خوێندکاران تا لە ماڵەوە سەیری بکەن و ئەرکەکانی ماڵەوەش لە قوتابخانە جێ بە جێ بکەن و مامۆستایان لەگەڵدا بێت بۆ هاوکاری کردنیان

مایکڵ پۆڵن : بەکارهێنانی بلیمەتی سروشت لە بواری ئەندازیاری بیناسازیدا

TEDSalon London 2010

مایکڵ پۆڵن : بەکارهێنانی بلیمەتی سروشت لە بواری ئەندازیاری بیناسازیدا
2,031,800 views

چۆن ئەندازیارانی بیناسازی دەتوانن جیهانێک لە جوانی بەردەوام دروست بکەن؟ بەڵێ بێگومان بە فێربوون لە سروشتەوە... لە هۆڵی "تێد" له‌ شاری لەندەن، مایکڵ پۆڵن باس لە سێ نەریتی سروشت دەکات کە لەتوانایدایە گۆڕانکاری بهێنێتە کایەوە لە بواری ئەندازیارانی بیناسازی و کۆمەڵگادا، ئەوانە ش بریتین لە: توانای بنچینەیی دەرامەتە سروشتیەکان و دووبارە بەکار‌هێنانەوەی پاشەڕۆکان لە ڕێگەی شێوازی بازنەی داخراوەوە و وەرگتنی وزە لە خۆرەوە

نیگڵ مارش : چۆن کار و ژیانمان هاوسەنگ بکەین

TEDxSydney

نیگڵ مارش : چۆن کار و ژیانمان هاوسەنگ بکەین
4,669,865 views

نیگڵ مارش دەڵێت وا باشترە کە هاوسەنگی کردنی کار و ژیان لە دەستی خاوەن کارەکەتدا بێت، مارش باس لە ڕۆژێکی نمونەیی دەکات کە تێیدا هاوسەنگی کراوە لە نێوان کاتەکانی کاری خێزان و کاری تایبەت و هەروەها پیشەشدا --- ئەو چەند جۆرە هاندانێکی بەهێز دەخاتە ڕوو تاکو ئەو هاوسەنگی - یە ڕوو بدات

سوهێر هەمەد: هۆنراوەکانی شەڕ، ئاشتی، ژنان، دەسەڵات

TEDWomen 2010

سوهێر هەمەد: هۆنراوەکانی شەڕ، ئاشتی، ژنان، دەسەڵات
774,896 views

سوهێر هەمەدی شاعیر دوو بەرهەمی کاریگەر پێشکەشدەکات 'چی دەکەم' لەگەڵ ' شکان' کە لەبارەی شەڕ و ئاشتی، ژن و دەسەڵات. سەرنج بدەنە ئەم دێڕە سەرسئڕهێنەرە ' لەو شتە مەترسن کە تەقیوەتەوە، ئەگەر پێویستە بترسن ، لەوە بترسن کە نەتەقیوەتەوە'

 ئەلی کار چێڵمان: یاری بۆ گێڕانەوەی کوڕان بۆ خوێندن

TEDxPSU

ئەلی کار چێڵمان: یاری بۆ گێڕانەوەی کوڕان بۆ خوێندن
1,257,589 views

ئەلی کار چێڵمان ، باس لە سێ هۆکار دەکات کە بەهۆیەوە کوڕان واز لە خوێندن دەهێنن، هەروەها باس لەو پلانە بەنرخەی خۆی دەکات کە وا لە کوڕان بکات جارێکی تر بچنەوە بەردەم پڕۆسەی خوێندن، بە هێنانی کلتوری کوڕان بۆ ناو هۆڵەکانی خوێندن و دروستکردنی یاری ڤیدیۆیی کە فێرکاری و چێژبەخشێش بێت