TED Talks with Kurdish transcript

روتگێر برێگمەن: هەژاری نەبوونا کەسایەتییێ نینە، ئەو نەبوونا پارەی یە

TED2017

روتگێر برێگمەن: هەژاری نەبوونا کەسایەتییێ نینە، ئەو نەبوونا پارەی یە
3,031,569 views

"هزر براستیژی دشێن جیهانێ بگوهورن،" مێژوونڤێس روتگێر برێگمەن دبێژیت، کەیسا خوە دەربارەی "گەرەنتییا داهاتێ بنەرەت" بەلاڤ دکەت. زێدەتر بزانە لسەر هزرا 500 سالێن مێژوویێ هەین و تاقیکرنێن نوی یێن هاتی ژبیرکرنێ ئەو تاقیکرنێن کو بڕاستی کاردکرن و ئەنجام هەبین -- و هەروەسا هزرا خو بکە کو ئەم چەند بەهرە و وزێ دێ مەزێخین ئەگەر مە بتەمامی خو ژ هەژارییێ خلاس کر؟

شاهروخان: بۆچوون لەسەر مرۆڤایەتی، ناوبانگ و خۆشەویستی

TED2017

شاهروخان: بۆچوون لەسەر مرۆڤایەتی، ناوبانگ و خۆشەویستی
9,440,856 views

"خەون دەفرۆشم، و خۆشەویستی بەسەر ملیۆناندا دەبەخشمەوە" لە وتەیەکی شاروخانی گەورەترین ئەستێرەی بۆلیوود. لەم بابەتە سەرنج ڕاکێش و پڕ پێکەنینەدا، خان باسی ژیانی دەکات، و چەند جوڵەیەکی سەماکردنی بەناوبانگ نیشان دەدات و چەند دانەییەکمان لەگەڵ هاوبەش دەکات کە لە ژیانی بەناوبانگیدا فێری بووە.

كريم أبوالنجا: قوتابخانەک هاڤینێ کو زارۆکان حەزا چوونا وێ هەبت

TED2017

كريم أبوالنجا: قوتابخانەک هاڤینێ کو زارۆکان حەزا چوونا وێ هەبت
1,211,003 views

ل دەمێ‌ هاڤینێ‌، زارۆك ل گەرەكێن کێم داهات نێزیكی سێ‌ هەیڤان ژبیردكەن ژوێ خواندنا فێر بووین ل سالێ‌ هەمیێ‌. کارسازێ پەروەردێ‌ و هەڤالێ‌ تێد كەریم أبوالنجا دڤێت ڤێ‌ بەرزەبوونا خواندنێ‌ ئەوا د هاڤینێ‌ دا ژبۆ دەرفەتەكێ‌ بۆ بەرەڤ پێشڤەچوونێ‌ و بەرەڤ پاشەڕۆژەكا گەشتر بگوهرت .

مایکل بێیروت: چۆن دیزانی کتێبخانەیەک بکەین، کە وا لە منداڵەکانمان بکات بخوێننەوە؟

TEDNYC

مایکل بێیروت: چۆن دیزانی کتێبخانەیەک بکەین، کە وا لە منداڵەکانمان بکات بخوێننەوە؟
1,850,983 views

کاتێک مایکل بێیروت داوای لێکرا دیزاینی لۆگۆیەک بۆ کتێبخانەیەکی گشتی بکات، نەیدەزانی ئەوە دەبێتە سەرەتای پڕۆژەیەکی چەند ساڵی خۆشەویستی. لە قسە سەرنجڕاکێشەکەیدا، باسی خولیا و هەوڵەکانی خۆیمان بۆ دەکات بۆ بەخشینی هێز و فێربوون و هونەر و گرافیک بە ئەو بۆشاییە ئەفسوناوییەی لەسەر دیواری کتیبخانەکان هەبوون. تا لەوێشدا فەرمانبەرانی پەرتووكخانەی قوتابخانەکە بتوانن ببن بە ئیلهامبەخشی بیرکەرەوەکان و خوێنەرەکانی نەوەی نوێ.

ستیفانی بوساری: چۆن هەواڵی ساختە زیانی ڕاستەقینەمان پێدەگەیەنێت

TEDLagos Ideas Search

ستیفانی بوساری: چۆن هەواڵی ساختە زیانی ڕاستەقینەمان پێدەگەیەنێت
1,358,172 views

لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٤، ڕێکخراوی تیرۆرستی بۆکۆ حەرام زیاتر لە ٢٠٠ کچە خوێندکاریان لە شارۆچکەی چیبۆکی نێجیریا فرێندران. لە سەرانسەری جیهانەوە هەواڵەکە باس کرا بە دروشمی #کچەکانمان بۆ بهێننەوە -- بەڵام لە نێجیریا بەرپرسانی حکومەت تاوانەکەیان بە ساختە ناو برد، هەوڵیان بۆ ڕزگارکردنی کچەکان دواخست و بەربەستیان خستە پێشی. لەم ئاخاوتنە بەهێزەدا، ڕۆژنامەنوس ستیفانی بوساری ئاماژە بە تراژیدیای چیبۆک دەدات و مەترسی هەواڵی ساختە ڕون دەکاتەوە و باس لەوە دەکات دەتوانین چی بکەین بۆ وەستاندنی.

ئیمتیھال محمود: شاعیرێکی گەنج چیرۆکی دارفۆرمان بۆ دەگێرێتەوە

TEDMED 2016

ئیمتیھال محمود: شاعیرێکی گەنج چیرۆکی دارفۆرمان بۆ دەگێرێتەوە
1,059,568 views

ئیمتیھال "ئێمی" محمود شعر دەربارەی ناخۆشی دەنوسێ، بەرەنگاری ئەو ئەزموونەی دەبێتەوە لە ڕاکردنی لە جینۆسایدی دارفۆر بە شعر، دوو شعری ناخ ھەژێنی خۆی باس دەکات دەربارەی پەنابەران، خێزان، خۆشی و ناخۆشی، دەپرسێت " ئایا شایەتیم بۆ دەدی؟".

کەیتی هیندی: ئەوەی نایزانین لەسەر شیری دایک

TEDWomen 2016

کەیتی هیندی: ئەوەی نایزانین لەسەر شیری دایک
1,413,994 views

شیری دایک گەشە بە لەشی مناڵان دەدات، سەرچاوەی وزەی گەشەی مێشکیانە، ئامرازی بەرگری پێویست دابین دەکات و لەکاتی هەموو جۆرە قەیران و کێشەیەکدا مناڵ دەپارێزێت -- کەواتە بۆچی، زانایان زیاتر لەسەر تەماتە دەزانن وەک لە شیری دایک؟ کەیتی هیندی باسی زانیاری و بۆچوونی خۆی دەکات لەسەر ئەم ماددە ژیان پێدەرە ئاڵۆزە و باسی ئەو بۆشاییە سەرەکییانە دەکات کە پێویستە توێژینەوە زانستییەکان پڕی بکەنەوە بۆ ئەوەی باشتر بتوانین لێی تێبگەین.

ئاشتۆن کۆفەر: پلانی داهێنەرێکی گەنج بۆ ریسایکڵ کردنەوەی تەپەدۆر

TED-Ed Weekend

ئاشتۆن کۆفەر: پلانی داهێنەرێکی گەنج بۆ ریسایکڵ کردنەوەی تەپەدۆر
1,379,778 views

هەر لە هەڵگرتنی چەرەسەوە بۆ پەرداخی سەفەری، ساڵانە بەتەنیا ویلایەتە یەکگرتووەکان دوو ملیار پاوەند تەپەدۆر بەرهەم دەهێنێت -- کە هیچی ریسایکڵ ناکرێتەوە. نیگەران بوون لەم بەهەدەردانی سامان و ژینگە پیسکردنە، ئاشتۆن کۆفەر و هاوتیمە زانستییەکانی پەرەیان بە شێوازێکی گەرمکردن دا بۆ شکاندنی تەپەدۆر بۆ شتێکی بەسوود. سەیری دیزاینە بنچینەییەکەیان بکەن، کە هەردوو خەڵاتی داهێنەری جیهانی لیگۆ و خەڵاتی داهێنەری زانای ئەمریکی کۆڕبەندی زانستی گوگڵیشی بردەوە.

ڕۆدریگۆ و گابریێلا: نمایشێکی پڕخرۆشی گیتاری دەنگی

TED2015

ڕۆدریگۆ و گابریێلا: نمایشێکی پڕخرۆشی گیتاری دەنگی
2,785,906 views

گیتارە فلامینگۆکانی ڕۆدریگۆ و گابریێلا، بە توڕەیی و خێرایی و درەوشاوەیی تێکەڵی یەک دەبن و ستایلێکی جیاواز دروستدەکەن. گیتارەکانیان لەگەڵ هێڤی میتاڵدا، گۆرانییەکی ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکەن بە ناوی "The Soundmaker."

چاریتی وایوا: چەند ڕێگایەک بۆ چاککردنەوەی حکومەت

TED@IBM

چاریتی وایوا: چەند ڕێگایەک بۆ چاککردنەوەی حکومەت
1,110,420 views

چاریتی وایوا تواناکانی وەک توێژەرەوەیەکی شێرپەنجە لەسەر جۆرە نەخۆشێکی تر بەکاردەهێنێت: حکومەتەکەی لە وڵاتی کینیا. باسی ئەوە دەکات چۆن یارمەتی حکومەتەکەی داوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو پرۆسەی خستنەگەڕی کاری نوێ باشتر بکات، کە بەشێکی هەستیاری تەندروستی و گەشەسەندنی ئابوورییە و وەبەرهێنانی نوێی لێدەکەوێتەوە و بانقی جیهانیش وەک یەکێک لە وڵاتە پڕ چاکسازییەکان ناوی بنێت.

ئادام گرانت: تۆ بەخشەرێکیت یان مشەخۆرێک؟

TED@IBM

ئادام گرانت: تۆ بەخشەرێکیت یان مشەخۆرێک؟
7,250,021 views

لە هەموو شوێنێکی کارکردن، سێ جۆری سەرەکی خەڵک هەن: بەخشەر، مشەخۆر، و هاوسەنگی ڕاگر. دەروون ناسی ڕێکخراوەیی ئادام گرانت ئەم کەسایەتییانە شی دەکاتەوە و ستراتیجی ئاسان پێشکەش دەکات بۆ برەودان بە کلتوری بەخشندەیی و ڕێگەگرتن لە کارمەندە خۆپەرستەکان لە بردنی زیاتر لەوەی کە شایەنین.

جیا جیانگ: چی لە ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکردنەوە فێربووم

TEDxMtHood

جیا جیانگ: چی لە ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکردنەوە فێربووم
6,040,624 views

ڕەتکردنەوە، ترسی هەموومانە. جیا جیانگ ١٠٠ ڕۆژ گەڕان بۆ ڕەتکردنەوە-- لە داواکردنی ١٠٠ دۆلار قەرز لە نامۆیەکەوە بۆ داواکردنی "هامبرگرێکی بێ بەرامبەر" لە چێشتخانە-- جیانگ خۆی ڕاهێنا لەسەر ئازار و شەرمەزاری کە زۆر جار بە هۆی ڕەتکردنەوە تووشی دەبوو لەم کارەدا، بۆی دەرکەوت پرسیار دەربارەی ئەوەی کە تۆ دەتەوێت دەتوانێت دەرفەت دروست بکات تا بیدۆزیتەوە لەکوێ کۆتایی بە مردن بهێنیت.

وانيس كاباج: دەبێ جيهانێكى بێ شۆفێر چۆن بێت؟

TED@UPS

وانيس كاباج: دەبێ جيهانێكى بێ شۆفێر چۆن بێت؟
3,972,315 views

چى دەبێت ئه‌گه‌ر هاتووچۆى سه‌ر شه‌قامه‌كانمان به‌ هه‌مان سانايى و تواناى هاتووچۆكردنى خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانماندا بێت؟ شاره‌زاى بوارى گواستنه‌وه‌ وانيس كاباج، پێى وايه‌ كه‌ ده‌توانين بيرۆكه‌ له‌ بليمه‌تى زينده‌زانى، بۆ دروستكردنى سيسته‌مه‌كانى هاتووچۆ و گواستنه‌وه‌ى داهاتوو وه‌ربگرين. له‌م گوتارى بيركردنه‌وه‌ى-ئاينده‌ييه‌دا، باس له‌و پاسانه‌ى تواناى جيابوونه‌وه‌يان هه‌يه‌، ته‌كسى فڕيوو و تۆڕى پارچه‌ موگناتيزييه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان دەکات، كه‌ ده‌كرێ هۆكاربن بۆ هێنانه‌ دى خه‌ونى جيهانێكى دايناميكى، بێ شۆفێر.

پیکۆ لایە: جوانی ئەوەی کە هەرگیز نایزانین

TEDSummit

پیکۆ لایە: جوانی ئەوەی کە هەرگیز نایزانین
1,827,446 views

نزیکەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا، پیکۆ لایە گەشتێکی کرد بۆ یابان، سەرسام بوو بە وڵاتەکە و چوو لەوێ بژی چاودێرێکی تامەزرۆ بۆ ڕوحیانەتی مرۆڤ. لایە درکی بەمە دەکات کە ئێستا بە بەراورد لەگەڵ جاران زۆر کەمە. بە سەرسامبوون بە فەلسەفەی لیریک و بە ئەزموونی کەڵەکەبووی چەند ساڵە، لایە لەم ئاخاوتنە پڕ زانیاریە پێمان دەڵێت تا زیاتر ببینین کەمتر دەزانین.

ئەبیگەیل مارش: بۆچی هەندێک کەس لە کەسانی تر خۆنەویست ترن

TEDSummit

ئەبیگەیل مارش: بۆچی هەندێک کەس لە کەسانی تر خۆنەویست ترن
2,142,656 views

بۆچی هەندێک کەس کاری خۆنەویستانە دەکەن، بە خستنە مەترسی تەندرووستی خۆیان یارمەتی کەسانی تر دەدەن؟ لێکۆڵەرەوەی دەروونی ئەبیگەیل مارش لێکۆڵینەوە لە پاڵنەرەکانی ئەو کەسانە دەکات کە کاری لە ڕادەبەدەر خۆنەویستانە دەکەن، وەک بەخشینی گورچیلەیەک بە کەسێکی تەواو نەناسراو. دەکرێت مێشکی ئەوان جیاوازییەکی هەبێت؟

جولی لیسکۆت-هەیمس: چۆن منداڵی سەرکەوتوو پەروەردە بکەیت -- بێ ئاڕاستەکردنی زیاد لە پێویست

TED Talks Live

جولی لیسکۆت-هەیمس: چۆن منداڵی سەرکەوتوو پەروەردە بکەیت -- بێ ئاڕاستەکردنی زیاد لە پێویست
4,800,231 views

بە چاوەڕێکردنی زۆر لە منداڵەکانمان و بەڕێوەبردنی هەموو وردەکارییەکی ژیانی مناڵەکان، دایکان و باوکان یارمەتی منداڵەکانیان نایەن. بەلایەنی کەمەوە جولی لیسکۆت-هەیمس وا ئەیبینێت. بە حەزێکی زۆر بۆ بابەتەکە و باسکردنێکی پێکەنین ئامێز ڕاگری پێشووی تازە وەرگیراوانی زانکۆی ستانفۆرد ئەیەوێت نیشانی دایکان و باوکانی بات کە پێویستە چیتر لەڕێگەی نمرە و پلەوە پێناسەی سەرکەوتنی مناڵەکانیان نەکەن. لەجیاتی ئەوە ئەڵێت، پێویستە زیاتر تیشک بخەنە سەر بیرۆکە کۆنەکەی: خۆشەویستی بێمەرج.

جولیا باچا: چۆن ژنان بێ توندوتیژی شۆڕش بەرپا دەکەن

TEDSummit

جولیا باچا: چۆن ژنان بێ توندوتیژی شۆڕش بەرپا دەکەن
883,401 views

دەتانەوێت جیهان بگۆڕن؟ پێویستە ئەم ڕأستییە بزانن: هەڵمەتە بێ توندوتیژییەکانی ئەگەری لە سەدا ١٠٠ سەرکەوتنیان زیاترە وەک لەوانەی توندوتیژیان تێدایە. کەواتە کۆمەڵەکان بۆچی بەکاریناهێنن کاتێک پێکدادان بەرپا ئەکەن؟ فیلمساز جولیا باچا باسی چیرۆکەکانی بەرگریە بێ توندوتیژییە کاریگەرەکان دەکات، بە توێژینەوە چاوکەرەکەشییەوە لە سەر ڕۆڵە هەستیارەکەی سەرکردایەتیکردن کە ژنان دەیگێڕن.

مۆنیکا ئارایا: وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەی گەورەوە 
بۆ ڕزگار بوون لە بەرهەمە نەوتییەکان

TEDSummit

مۆنیکا ئارایا: وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەی گەورەوە بۆ ڕزگار بوون لە بەرهەمە نەوتییەکان
1,274,467 views

چۆن بتوانین کۆمەڵگایەک بەبێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان بنیات بنێین؟ بە بەکارهێنانی نیشتیمانی خۆی (کۆستاریکا) وەک نموونەیەک بۆ کردارێکی پۆزەتیڤ لەهەمبەر پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان، داکۆکیکاری بواری کەش و هەوا "مۆنیکا ئارایا" بیرۆکەی گۆشە نیگایەکی ئازایانە دەخاتەڕوو بۆ یەکگرتنی جیهان بۆ بەکارهێنانی وزەی پاکژ لە هەموو بوارەکاندا.

سوزان سیمارد: درەختەکان چۆن قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن

TEDSummit

سوزان سیمارد: درەختەکان چۆن قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن
4,161,601 views

ژینگە ناس سوزان سیمارد دەڵێت، "دارستان زۆر لەوە زیاترە کە دەیبینیت. توێژینەوە ٣٠ ساڵییەکەی لە دارستانەکانی کەنەدا گەشتووە بە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر -- درەختەکان قسە دەکەن، زۆربەی کات و بەدرێژایی مەودای فراوانیش. زیاتر بزانە لەسەر ژیانە کۆمەڵایەتییە تەباییەکەی درەختەکان و ئامادەبە بۆ بینینی جیهانە سرووشتییەکە بە چاوێکی نوێوە.

جیڵ هیکس: .له‌ هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئه‌مه‌ی لێوە فێربووم

TEDxSydney

جیڵ هیکس: .له‌ هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئه‌مه‌ی لێوە فێربووم
937,602 views

چیرۆکەکەی جیڵ هیکس چیرۆکی هاودڵی و مرۆڤایەتییە، کە لە خۆڵەمێشەکانی ئاژاوەگێڕی و ڕقەوە سەرهەڵدەدات. ڕزگاربوێکی هێرشە تیرۆرستییە خۆکوژەکەی ٧ی تەمموزی ٢٠٠٥ی لەندەن، باسی چیرۆکەکەی خۆی دەکات لە ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەدا -- و ئەو وانە بەنرخانەی کە لێوەی وەرگرت کاتێک فێربوو چۆن بەردەوامبێت لە ژیان

برایان لیتڵ: تۆ کێیت، هەر بەڕاستی؟ مەتەڵی کەسایەتی

TED2016

برایان لیتڵ: تۆ کێیت، هەر بەڕاستی؟ مەتەڵی کەسایەتی
9,968,069 views

چی واتلێدەکات تۆ ببیت بەو کەسە؟ دەروون ناسەکان حەز دەکەن باسی خەسڵەتەکانمان، یان تایبەتمەندییە دیاریکراوەکانمان بکەن کە کردویانین بەم کەسانە. بەڵام برایان لیتڵ زیاتر گرنگی بەو ساتانە دەدات کاتێک ئەو ڕەفتارانەش تێدەپەڕینین -- هەندێک جار لەبەر ئەوەی کلتور داوای دەکات لێمان، و هەندێک جاریش لەبەر ئەوەی خۆمان خۆمان ناچار دەکەین. لەگەڵ لیتڵ بەشداربە کاتێک باسی جیاوازییە سەرسوڕهێنەرەکانی گۆشەگیرەکان و ڕووکراوەکان دەکات و ڕوونیدەکاتەوە بۆ کەسایەتیت لەوە خۆگونجێنەرترە کە بیری لێدەکەیتەوە.

زاریا فۆڕمان: کۆمەڵە تابلۆیەک کە جوانی و ناسکیی زەوی دەخەنە ڕوو

TED Talks Live

زاریا فۆڕمان: کۆمەڵە تابلۆیەک کە جوانی و ناسکیی زەوی دەخەنە ڕوو
1,485,004 views

زاریا فۆڕمان وێنەی بەستەڵەک، شاخەبەفرینەکان و شەپۆڵەکانی دروست کەری کەفمان بۆ دەکێشێت و گۆڕان، تەنگوچەڵەمەکان و ئارامی کەمەڵگەکانامان دەخاتە بەرچاو. لەم ڤیدیۆیە باسی چۆنیەتی کێشانی تبلۆکانی و هاندەری ئەم تابلۆیانەی دەکات. ئەو دەڵێت تابلۆکانم جوانی ئەم شتانە دەخەنەڕوو کە ئێمە لە دەستیان دەدەین. و دەڵێت هیوادارم تابلۆکانم بتوانن ناوازەیی و نایابی خاک تۆمار بکەن.

لیدیا یوکناڤیچ: جوانی نەگوونجان

TED2016

لیدیا یوکناڤیچ: جوانی نەگوونجان
3,273,349 views

بۆ هەموو ئەوانەی پێیان وایە ئەوان سەر بە ئێرە نین: جوانیەک هەیە لە نەگونجاندا. نوسەر لیدیا یوکناڤیچ گەشتە سەرکێشییەکانی خۆی باس دەکات لە کۆمەڵە چیرۆکێکی پارچە پارچەدا دەربارەی. لەدەستان، شەرم، وە پرۆسەی هێواشی قبوڵکردنی خود. "تەنانەت لە کاتی شکستدا، لەو کاتەشدا، تۆ جوانیت، تۆ ئاگات لەوە نییە، بەڵام تۆ توانات هەیە خۆت پێک بهێنیتەوە، بە بەردەوامی، ئەوە جوانی تۆیە"

ئەندریو پێلینگ: ئەڤ زانایێ دین گوهان ژسێڤان دروست دکەت

TED2016

ئەندریو پێلینگ: ئەڤ زانایێ دین گوهان ژسێڤان دروست دکەت
1,293,052 views

هەڤالێ تێد ئەندریو پێلینگ هاکەرەکێ بایولۆجییە، و سروشت ئامیرێ وی یە. کەلوپەلێن وی یێن ژهەمییان پتر ئەو حەز ژێ دکەت یێن ژهەمییان سادە ترن (و پترییا دەمان ئەو وان دناڤ گلێشی دا دبینیت ). ئاڤاکرن لسەر پێکهاتا سلیولوزی یاکو شێوەییێ سێڤێ ددەتێ، ئەو وەکی گوهێن مروڤێن ساخ "شوین دکەت و دروست دکەت"، ئەڤ پروسێسە دبیت ڕۆژەکێ بهێتە بکارئینان داکو پارچێن لەشی بهێنە نویژەنکرن بشێوەیەکێ پاراستی و ئەرزان. و ئەوی هێشتا هزرێن دین و کیڤی یێن هەین کو بەلاڤ بکەت ... "ئەوا کو گەلەک بومن بییە مەرەق ئەوە کو ئەگەر ڕۆژەکێ، کو دێ دشیان دا بیت کو بشێین تشتەکێ زێدە ژلەشێ خوە بخوە نویژەن بکەین، یان دووبارە ئاڤا بکەینە ڤە بوان کەلوپەلان ئەم دروستبکەین دلێنانگەهان ڤە،" ئەو وەدبێژیت.

کانگ لی: بەڕاست دەتوانیت بە درۆکردنی منداڵ بزانیت؟

TED2016

کانگ لی: بەڕاست دەتوانیت بە درۆکردنی منداڵ بزانیت؟
8,673,675 views

منداڵان خراپن لە درۆکردندا؟ بەڕاست پێتوایە بتوانی بە ئاسانی بە درۆکردنیان بزانیت؟ توێژەرەوەی پەرەسەندن کانگ لی توێژینەوە دەکات لەڕووی کردار ناسییەوە چی بەسەر منداڵاندا دێت کاتێک درۆ دەکەن. درۆ زۆر دەکەن، لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەستپێدەکات و بەڕاستی زۆر باشن تێیدا. لی ئەوەشمان بۆ ڕووندەکاتەوە بۆچی دەبێت پێمان خۆشبێت کاتێک منداڵان دەست دەکەن بە درۆ و تەکنەلۆجیایەکی دۆزەرەوەی درۆ نیشان دەدات کە دەکرێت ڕۆژێک هەستە شاراوەکانمان ئاشکرا بکات.

سارا گرەی: چۆن ژیانە کورتەکەی كوڕەکەم جیاوازیەکی درێژخایەنی دروستکرد

TEDMED 2015

سارا گرەی: چۆن ژیانە کورتەکەی كوڕەکەم جیاوازیەکی درێژخایەنی دروستکرد
1,543,224 views

دوای ئەوەی کوڕە لەدایک نەبووەکەی سارا گاری، زانرا کە نەبوونی مێشکی هەیە، کە کێشەیەکی بۆماوەیی کووشندەیە، بڕیاری یا تراجیدیای خێزانەکەی بکات بە دیارییەکی نائاسایی و ئەندامەکانی ببەخشێت بۆ توێژینەوەی زانستی. لەم قووربانیدانەیدا بۆ ژیان و دۆزینەوە، باسی گەشتەکەی خۆیمان بۆ دەکات لەگەڵ واتای لەدەستدانی کەسێک و پەیامێکی هیوابەخش بڵاودەکاتەوە بۆ خێزانەکانی تری هاوشێوەن.

ئەمیرە هارودە: خۆم خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی غەزە بگێڕمەوە

TED2016

ئەمیرە هارودە: خۆم خستە مەترسیەوە بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی غەزە بگێڕمەوە
1,102,156 views

کاتێک دەنگی بۆمبەکان و هاواری دەبیست، ڕاستەوخۆ دەچوو بەرەو لایان. "دەمەوێت یەکەم کەس لە وێبم چونکە دەبێت ئەو چیرۆکانە بگێڕدرێنەوە". یەکەم ئافرەتی فیکسەری غەزەیە وادەڵێت. کارەکەی بریتییە لە ڕێنوێنیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بۆ ناوچەکانی شەڕ دەهاتن بؤ وڵاتەکەی، وڵاتەکەی خۆشدەیوست سەرەڕای ئەو باروودۆخە ناخۆشەی هەیە. بزانە چی هانی هارودەی داوە ئازارەکانی خەڵکی غەزە بگەینێت لەڕێگەی ئەم ووتارە لەبیرنەکراوە.

دانیێل فێینبێرگ: ئەو پێکهاتە جادوویەی ژیان دەکات بە بەری فیلمەکانی پیکساردا

TED Talks Live

دانیێل فێینبێرگ: ئەو پێکهاتە جادوویەی ژیان دەکات بە بەری فیلمەکانی پیکساردا
3,035,525 views

دانێڵ فینبێرگ، بەڕێوبەری فۆتۆگرافی پیکزار، بە بەکارهێنانی بیرکاری، زانست، و کۆدکردن چیرۆکی پڕ ڕۆحییەت و سەرسامی درووست دەکات. بچۆرە پشت دیمەنەکانی دۆزینەوەی نیمۆ، تۆی ستۆری، بەریڤ و زیاتریش و بزانە پیکزار چۆن هونەر و زانست تێکەڵ دەکات بۆ درووستکردنی جیهانە سەرسوڕهێنەرەکانی کە شتەکانی دەکرێت بیهێنیتە بەر چاوت ببنە ڕاستی. ئەم تێدتۆڵکە بەرهەمێکی تایبەتی خزمەتگوزاری پەخشی گشتییە "تێد تۆڵکس: زانست و سەرسامی."

مەلیھە سونجی: فێلی سادە لە ژیاندا بۆ زاڵبوون بەسەر پاركنسن

TEDxDelft

مەلیھە سونجی: فێلی سادە لە ژیاندا بۆ زاڵبوون بەسەر پاركنسن
1,033,316 views

چارەسەرە ئاسانەكان باشترینن، ھەتا ئەگەر بۆ نەخۆشیەکی زۆر قورسی وەك پاركنسنیش بێت. لەم ئاخاوتنە سەرنج ڕاكێشەدا، مەلیھە سونجی باس لە دیزاینێكی ئاسان دەكات کە وا دەكات ھەموو توشبووێكی پاركنسن ئەركی ڕۆژانەی خۆیان بە ئاسانی جێبەجێ بكەن. ئەو دەڵێت، "تەكنەلۆجیا ھەموو شتێك نییە. ئەوەی ئێمە پێویستمانە چارەسەری دەستی مروڤە."

ریشما سۆجانی: کچان فێربکەن بوێر بن، نەک بێ کەموکورتی بن

TED2016

ریشما سۆجانی: کچان فێربکەن بوێر بن، نەک بێ کەموکورتی بن
4,984,427 views

ئێمە کچەکانمان بە جۆرێک پەروەردە دەکەین کە بێ کەمو کورتی بن ، وە کورەکانمان بە جۆرێک پەروەردە دەکەین کە بوێر بن، ئەمە وتەی ڕیشما سۆجانیە ،دامەزرێنەری ڕێکخراوی (Girls Who Code) سۆجانی بەرپرسیاریەتی فێرکردنی کچانی گەنجی گرتۆتە ئەستۆ بۆ ئەوەی سەرکەشی بکەن و فێری دروستکردنی پرۆگرام بن--ئەو دوو شارەزاییەی کە کۆمەڵگە بەرەو پێش دەبات ئەگەر بمانەوێت تازەگەری بکەین ، ناکرێت نیوەی کۆمەڵگە پشتگوێ بخەین. سۆجانی داوا لە هەریەکێک لە ئێمە "دەکات کە بەو ئافرەتانەی دەیان ناسین بڵێین "ئاسودە بن لەگەڵ کەمووکورتیەکانتاندا